مریەم احمد ــ تەندروستی ــ نوێ ژین
جگەرەکێشان یەکێکە لەو دیاریدە باوەکان کە لە جیهاندا هەیە،کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی توشبوونی جگەرەکێش بەچەندین نەخۆشی دەروونی و جەستەیی.
لێرەدا باس لە بەشێک لەو زیانانە دەکەین :-
١- پێکهاتەی جگەرە زۆر مەترسیدارە و زیاتر لە ٦٠٠ ماددەی کیمیایی زیان بەخشی تێدایە کە سەرەکیترینیان بریتیە لە "نیکۆتین، کاربۆن مۆنۆکۆسایە، تار، سیانە هایدرۆجین، ئامۆنیا و چەندین پێکهاتەی دیکەی تامدار و بۆندار" بۆ ئاڵوودەبوونی کەسی جگەرەکێش، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر دروست بکات. ئەگەر ئەو بڕە نیکۆتینەی لەجگەرەیەکدا هەیە، ڕاستەوخۆ بکرێتە ناو خوێنی هەر تاکێکەوە، ڕاستەوخۆ پاش چەند خولەکێک دەیکوژێت.
٢- بەهۆی جۆر و پێکهاتەکەیەوە بەیەکێک لەگرنگترین هۆکاری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی قوڕگ و سی دادەنرێت، دەبێتە هۆی گرتنی بۆری هەناسەدان و بەرز بوونەوەی پەستای خوێن، هەندێکجاریش کوشتنی کەسەکان.
٣-جگەرەکێشان دەبێتە هۆی کەم خۆری و لاوازی جەستە، یاخود قەڵەو بوونی نائاسایی کەسی جگەرەکێش، بەهۆی دروست بوونی چەندین نەخۆشی لەجەستەدا.
٤- هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و لاواز بوون، ڕەنگە تەواو ئەو ئارەزووە لەناوبەرێت.
٥- دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و خەستی خوێن زیاد دەکات، لەئاکامدا جەڵتەی لێدەکەوێتەوە، وەک جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ، کە زۆرجار کەسەکان بەهۆیەوە ڕاستەوخۆ دەمرن یاخود بەشێکی جەستەیان لەکاردەکەوێت .
٦- کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی بینین و هەندێک جار نەمانی توانای بینین هەیە.
٧ـ کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئافرەتی دووگیان، هەندێکجار دەبێتە هۆی ناتەواوی کۆرپەلە .
٨- کاریگەری لەسەر چالاکی گورچیلە هەیە و ناهێڵێی وەک پێویست کاری خۆی بکات .
٩- هۆکارە بۆ تووشبوونی چەندین نەخۆشی درێژخایەن،بەمەش مرۆڤەکان لە مردن نزیک دەکاتەو
و تەمەنی کورت دەکات.
بێگومان ئەمە بەشێکە لە زیانەکانی جگەرە بۆ سەر تەندروستی بەکارهێنەرانی و بەتایبەت بۆ کەسە بەتەمەنەکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق