سەرباز احمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەو کەسانەی دوێنێ ھەینی، هێرشیان کردبووە سەر سەروپێخانەی ساماڵ لەشاری ھەولێر و دەسڕێژی گوللـەیان کردبوو لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کران.
دوایی ئەوەی درەنگانی شەوی پێنجشەممە، لەسەر هەینی، لەسەر نەمانی سەروپی لەشاری هەولێر چەند کەسێک دەسڕێژی گوللــه دەکەنە سەر چەند دوکانێک زەرەر و زیانی ماددی بەرشوێنەکە دەگەیێنن، دوو لەچێشت لێنەریش بریندار دەکەن.
لەدوای ڕووداوەکەوە ھێزە ئەمنییەکانی شاری ھەولێر بکەرانی ڕووداوەکەی سەر چێشتخانەکەیان دەستگیرکردووە، بڕیاریش وایە سبەی یەکشەممە، دانپێیانانی تۆمەتبارەکان لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە بڵاو بکرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق