سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
سوپای پاسدارانی ئێران لە مانۆڕێکی سەربازیدا، کە دوو رۆژی خایاند چەند موشەکێکی بالستی بەسەرکەوتوویی لە تێکشکانی ئامانجی دەریایی، لە زەریای هیندیدا تاقیکردەوە.
ئەمڕۆ ۱٦ـی کانووونی دووەمی ۲۰۲۱، ماڵپەڕی "سپا نیوز" ـی سوپای پاسدارانی ئێران، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، موشەکە تاقیکراوەکان لە موشەکە جۆراوجۆر و جیاوازەکان بوون، بە دووری هەزار و "٨٠٠" کیلۆمەتر، توانیویەتی ئامانجە دەریاییەکانی دوژمن، به سەرکەوتوویی تێکبشکێنن".
راشیگەیاند، مانۆڕە سەربازییەکە لە ناوەڕاستی وڵات ئەنجامدراوە، موشەکەکانی توانیویانە لە ناوەڕاستی" زەریای هیندی" ئامانجەکانی بپێکێت".
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، لە رۆژی دووەمدا هەریەک لە" محەمەد باقری" سوپاسالار، لیوا "حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران،" عەمید ئەمیر عەلی حاجیزادە" فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران، ئامادەی بەڕێوەچوونی مانۆڕەکە بوون".
ئەمە لەکاتێکدایە، گرژی وئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، پێش دەستبەکاربوونی" جۆ بایدن" ـی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا توندتربوون، بەهۆی سەپاندنی چەندین سزای نوێ بەسەر کەرتی ئابوری، بانکی و بازرگانی و کانزا و نەوت، دروستکردنی چەکی کلاسیکی ئێران، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق