سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
لە هەنگاوێکی نوێدا و بۆ زیاتر رێگرتن، لە بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا، سەرجەم فرۆکەخانەکانی وڵاتەکەی دابخات.
ئەمڕۆ ۱٦ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، "رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی" بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا،"بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند" بڕیاریداوە سەرجەم فرۆکەخانەکان دابخات، هاتوچۆی سنورەکانی تریشی سنوردار بکات، بە ئامانجی رێگریکردن لە جۆرێکی نەناسراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
هاوکات سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە چەند رێوشوێنێکی گرتووەتەبەر، بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی توشبووان و مردن،لەو وڵاتەدا، هەتاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو رێکارەکان بەو شێوەیە دەمێننەوە، وە بڕیاری داخستنی فرۆکەخانەکان لە رۆژی دووشەممەوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، هاتووچۆ ی بازرگانی لەنێوان بەریتانیا و وڵاتانی دەرەوە وەستاوە، ئەمەش دەبێتە هۆی روستبوونی گرفتی خواردن لەم وڵاتەدا، هەروەها بەریتانیا لە سەرەتای مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوودا رایگەیاند، جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە، وڵاتانیش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت، و بڕیاری داخستنی هاتوچۆی سنورشیان داوە".
باسی لەوەشکرد" بە ئامانجی رێگریکردن لە جۆرێکی نەناسراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها چەند وڵاتێك گەشتەکانیان بۆ بەریتانیا هەڵپەسارد، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی "زنجیرەی سێیەمی کۆرۆنا،" لەوڵاتەکەیانداو سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە چەند رێوشوێنێکی گرتووەتەبەر، بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی توشبووان و مردن لەو وڵاتەدا ".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق