براوەی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 نوفمبر 2019

براوەی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکرێت


شمال جمال ـ وەرزش ـ  نوێ ژین

بڕیارە ڕۆژی دووشەمە، کاتژمێر ۱۰:۰۰ـی شەو دابەشبکرێت، دابەشکردنی ئەم خەڵاتە لەنێوان لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ڤاندایک یاریزانی یانەی لیڤەربول و کریستیانۆ ڕۆنالدۆ یاریزانی یانەی یوڤانتوس لە هۆڵی پالیە دۆ ڕۆیال لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرێوەدەچێت.

جێگای ئاماژەپێدانە:" لیۆنیل میسی لە ساڵی 2019 توانی نازناوی لالیگا لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەست بهێنێت وە بۆ شەشەمین جار توانی پێڵاوی ئالتونی وەکو گۆڵکاری ئەوروپا بەدەست بێنێت و لە کێبڕکێی شکاندنی ڕیکۆردەکان لەگەڵ نزیکترین رکابەری کریستانۆ ڕۆنالدۆیە.

جێی باسە، کریستانۆ ڕۆنالدۆ، ئەو دەستکەوتانەی کە توانیویەتی بەدەست بێنێت لەگەڵ یانەی یۆڤنتوس، خولی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیا کە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لەمێژوویدا توانیویەتی ببێتە خاوەنی چوار پێڵاوی ئاڵتونی.

سەبارەت بە ڤاندایک یاریزانی یانەی لیڤەرپول باشترین بەریگریکارە توانیویەتی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول چامپیۆس لیگ و سوپەری ئەوروپا بەدەستبهێنێت و بە باشترین یاریزانی چامپیۆسلیگیش دەستنیشانکراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق