ئه‌ردۆغان سزاکانی ئەمریکام بەلاوە گرنگ نیە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 سبتمبر 2019

ئه‌ردۆغان سزاکانی ئەمریکام بەلاوە گرنگ نیە


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، لەژێر فشارەكانی ئەمریكا،  توركیا ده‌ستبه‌رداری كڕینی نه‌وت و غازی ئێران نابێت.

ئەمڕۆ هەینی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند،"ئەنقەرە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ئامادە نییە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی لەگەڵ تاران رابگرێت، بۆیە سڵ لە سزاكانی ئەمریكا ناكەینەوە.

ئەردۆغان ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی لە بەردەوامیدان بە كڕینی نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەمریكا رایگەیاندبوو، هەر وڵاتێك نەوتی ئێران بكڕێت، لەلایەن واشنتن روبەروی سزای دارایی و ئابوری دەبێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق