ئێران هەنگاوێکی تر دەنێت بۆ پێشێلکردنی ڕێکەووتننامەی ئەتۆم - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 سبتمبر 2019

ئێران هەنگاوێکی تر دەنێت بۆ پێشێلکردنی ڕێکەووتننامەی ئەتۆم


گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی دەڵێت" ئێران دەستی  بەپیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم بەئامێری پێشکەوتوو کردووە، ئەوەش هەنگاوێکه‌ بۆ زیاتر پێشێلکردنی رێکكەوتنى ئەتۆمی.

لەوتارێکدا، حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران وتی" ناوچەی کەنداو لە لێواری داڕوخاندایە، یەک هەڵەی بچوک ئاگرێکی گەورەدەکاتەوە و هیچ لێنوردنمان لەدەستێوەردانی وڵاتانی بیانیدا نابێت، بەتوندی سور دەبین لەسەر وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژیکەرێک بیەوێت ئاسایش و ئاشتی خاکەکەمان بشێوێنێت.

جێگای باسە، لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا، کە لەویلایەتی نیۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی بانگێشت کرد بۆ دانوستان و ڕێکكەوتن و ئێرانیش داواکەی ئەمریکای ڕەتکردەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق