گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مێجەر جەنەڕال جیرالد ستریكلاند، جێگری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، ڕەوشی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیان تاوتوێ كرد، بەتایبەتیش جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش بە سوودوەرگرتن لەو بۆشاییە ئەمنییەی لەم ناوچانەدا دوای ڕووداوەكانی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر.
لەمبارەوە، مێجەر جەنەڕال جیرالد ستریكلاند، جێگری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دووپاتی کردەوە" هەماهەنگی سەربازی و ئەمنیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی بۆ سەقامگیری بە گرنگ و پێویستە و بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچانەدا ئامادەییی هێزەكانی هاوپەیمانانی بۆ بەردەوامیی هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە خستە ڕوو.
لای خۆیەوە، وەزیری ناوخۆ سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا و مەشقی پێشمەرگە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق