بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت، بەسەرپەرشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر پرسی بوونی داعش لە ناوچە كێشە لەسەرەكان رێككەوتن.
بەشار كیكی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێكە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەرقاڵن بۆ دۆزینەوەی شێوازێكی هاوبەش لەپێناو پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی كە ئێستا لە ناوچە دابراوەكان دروست بووە".
ناوبراو وتیشی: "هەردوولا لەسەر پێكهێنانی چوار نوسینگەی هەماهەنگی ئەمنی لەنێوانیان رێككەوتن، یەكێكیان لە موسڵ و ئەوانی دیكە لەشارەكانی دیكە بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو نوسینگانە رۆڵیان دەبێت لەوەی هیچ هێزێك بچێتە ئەم شوێنانە بێ ئاگاداركردنەوەی یەكتر، هەروەها هۆكارێك دەبێت بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش لە ناوچە دابراوەكان".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق