شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
دوێنێ خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە ناوچەیەکی گەشتیاریی قەرەباڵغ لە سنوری ڕانیە، دوای ۱٥ ساڵ تۆڵە دەکاتەوە و کەسێک دەکوژێت.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: "رووداوەکە کاتژمێر۷:٤۰ـی ئێوارە روویداوە و هاووڵاتییەک بەناوی (م. ع) کە تەمەنی ٤۹ ساڵە و شۆفێری ئەمبیوڵانسی نەخۆشخانەی چوارقوڕنە بووە، کوژراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "شۆفێری ئەمبیوڵانسەکە، دەسڕێژی گووللـەی لێکراوە و پێنج گوللـەی بەرکەوتووە، تەنیا پێنج فیشەکیش لە شوێنی رووداوەکە دۆزراونەتەوە، ئەمە دەبێتە یەکەم رووداوی کوشتنی راستەوخۆ لە سەروچاوە لەماوەی ئەمساڵدا".
ئاشکراشیکرد: "لەکاتی رووداوەکە ئەوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، دواتر تۆمەتبارێکی دیکە خۆی خۆی رادەست کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".
ووتیشی: "هۆکاری رووداوەکە "کۆنە قینێکە"، بە گوتەی رائید شۆڕش کوژراو، پێش ۱٥ ساڵ لە شەڕێکدا بکوژەکەی بریندار کردووە و ئەو بکوژە ئێستا خاوەن پێداویستی تایبەتە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق