وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بڕیار لەسەر وادەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە رۆژانی ٨ یان ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لیژنەی باڵای ڕووبەروونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر وادەی دەستپێکردنەوی پرۆسەی خوێندن دەدات".
هەروەها وتیشی، "وەزارەتی تەندروستی پلانی Bیشی داناوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەداهاتوو مەترسی لەسەر کوردستان دروستبکات".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆڕۆنا و مەترسییەکانی، پرۆسەی خوێندن وەستێندرا لە پێناو کەمتر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق