عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانمان ئامادەن بۆ هەر هێرشێكی لەناكاوی ئەمریكا كە ئەگەری هەیە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی تڕەمپ هێرش بکرێتە سەر دامەزراوەکانمان.
میدیاکانی جیهان بلاوویان کردووتەوە،" بەهۆی گرژبوونی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران و ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لەدژی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، كۆماری ئیسلامی ئەو وڵاتە باری لەناكاوی لە سیستمی بەرگریی ئاسمانی راگەیاندووەو رێوشوێنە بەرگرییەكانیشی لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان زیاتر كردووە".
هاوکات، لای خۆشیەوە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند،" کە سوپای پاسدارانی ڕاسپاردووه به ئەركی پاراستنی هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتانزو فوردو"ـی گرتووەتە ئەستۆو سیستمی بەرگریی ئاسمانی و راداری خستووەتەكار بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی لەناكاوی سەربازی كە بەر لە كۆتایی هاتنی وادەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن ئەمریكاوە بكرێتەسەر ئەو دامەزراوانەو كاریگەری بخاتەسەر پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم".
ئەمەش لە کاتێکدایە،" ئەو دامەزاراوە ئەتۆمیانەی ئێران بە گرنگترین دامەزراوە دادەنرێن لەو وڵاتە بوویە مەترسی دەكرێت لەهەر كاتێكدابێت ئەمریكا گورزی سەربازی لێ بووەشێنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق