عێراق .. باری لەناکاو ڕادەگەیەنرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 25 ديسمبر 2020

عێراق .. باری لەناکاو ڕادەگەیەنرێت




هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



موقتەدا سەدر سەبارەت بە ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە بەغدا گوتی پێویستە سوپایی عێراق ئەوناوچانەی بەغدا کۆنتڕۆڵ بکەن کە موشەکیان لێوە ئاراستە دەکرێت کە بەپێی یاسای هێلی سورە.



دوو فەوجی کۆماندۆی سوپای عێراق لە بەغدای پایتەخت بڵاوکراوەنەتەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی پێشتر سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای کردبوو باری لەناکاو لە بەغدا ڕابگەیەنرێت سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد رەزا ئال حەیدەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند :"کە لیژنەکەیان لەگەڵ بانگەوازەکەی موقتەدا سەدرە سەبارەت بە راگەیاندنی باری لەناکاو لە بەغدا و گوتی، پێویستە ئاسایش و یاسا لە بەغدا بسەپێندرێت و رێگە نەدرێت کردەی تیرۆرکردن و ھێرشکردنە سەر شوێنە گشتییەکان ئەنجام بدرێت".


ئەوەشیان خستەڕوو:"دوای بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە راگەیاندنی باری لەناکاو، دوو فەوجی کۆماندۆ لە بەغدابڵاوکراوەنەتەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، وەزیری بەرگریی و سەرۆک ئەرکانی سوپا سەرجەمیان لەگەڵ ئەوەدان کە ھێزەکانی سوپا لە بەغدا بڵاوبکرێنەوە ".


 دووپاتیشکرایەوە:"سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای کردبوو کە باری لەناکاو لە بەغدای پایتەخت رابگەیەندرێت و کە پشت بە ھێزەکانی سوپای عێراق ببەسترێت بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و نێردەکانی دیپلۆماتی لە بەغدا".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق