دانیشتنی خولی پایزەی دووەمی پەرلەمان دیاریکرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 31 أغسطس 2020

دانیشتنی خولی پایزەی دووەمی پەرلەمان دیاریکرا


مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین

بەپێی حوکمی مادەی(٥)و بڕگەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم لە ماددەی(١٦)و بڕگەی سێیەم لە ماددەی(١٨)و بڕگەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم لە ماددەی(٢٠)و ماددەکانی(٥٧،٥٦،٥٥،٥٤،٥٢،٤٨،٤٧)لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.عێراق دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە(١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خۆلی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتژمێر(١)ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/٩/٢ بەم شێوەیە بێت:-

یەکەم: یەک دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی کوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.

دووەم: کردنەوەی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەلبژاردن لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان بەپێی حوکمی بڕگەی یەکەم و دووەم لە ماددەی(٧)و بڕگەی سێیەم لە ماددەی(١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

سێیەم: ووتەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بە بۆنەی کردنەوەی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.عێراق.

چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان بەپێی حوکمی ماددەکانی(٨٩،٨٨،٨٧)لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

پێنجەم :خۆێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای (فڕۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەولەت لە هەرێمی کوردستان. عێراق ) بەپێی حوکمی بڕگەی ( یەکەم )ـی ماددەی (٨۲) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕ لەمانی کوردستان.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق