شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان،لەماوەی دوو کاتژمێر دوو تۆمەتباری ئافرەتیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ ۳۱ـی ئاب۲۰۲۰،بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە نوسینگەی باکوور ڕایانگەیاند:" توانیان لەماوەی دوو کاتژمێر دوو تۆمەتباری ئافرەت بەناوەکانی "چ.ش.ف" و "س.ص.ف"دەستگیر بکەن.
باسیان لەوەشکرد:"تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بە ئەنجامدانی "٣" تاوانی دزیکردن کە لە ڕێگای نێوان هەولێر - موصل، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان ڕادەگرت و بەفێڵ پارەیان لە شۆفێرەکە دەدزی".
ئاماژەیان بەوەشکردووە:" بڕی پارەی دزراو بە نزیکەیی "٨٥٥٠٠٠٠"هەشت ملیۆن و پێنچ سەد و پەنجا هەزار دەخەمڵێنرێت، پەڕاویان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە "٤٤٦"لەیاسای سزادان ڕاگیراون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق