ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەربەلا رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
لەبەیاننامەیەکدا پۆلیسی کەربەلا بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی لیوا ئەحمەد عەلی زوینی، فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا توانیویانە کۆنترۆڵی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بکەن کە لەناوچەیەکی گەشتیاری سەر بە قەزای جەدولی رۆژئاوای شارەکە روویدابوو".
ئاماژە بەوەشکراوە: "بەهۆی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیەوە، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، لەئێستاشدا توانراوە دۆخەکە هێوربکرێتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆسەرجەم ئەو کەسانە دەرچووە کە بەشداربوون لەو شەڕەدا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق