ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لەبارەی پێشینەی خانووبەرە دەرکرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 31 أغسطس 2020

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لەبارەی پێشینەی خانووبەرە دەرکرد


ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە ۳۰ـی ئابی ۲۰۲۰ دەرچووە، ئاماژە بە دوو رەزامەندی كراوە بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیان.
ئەو نووسراوە كە بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە كراوە، تیایدا ئەوە خراوەتە ڕوو: "لێخۆشبوون بە رێژەی ۱٥٪ لە قەرزی پێشینە "غەرامە"ـی  قەرزی نیشتەجێكردن دەگەڕێتەوە، بەو مەرجەی هەموو قەرزە كەڵەكەبووەكان تاوەكوو ۱ـی ۱۱ـی ۲۰۲۰ بگەڕێندرێتەوە.
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری ئەوەشی داوە، لێخۆشبوون بە رێژەی  ۱٥٪ لە گەڕانەوەی سەرجەم قەرزەكانی "پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووک" درێژ دەكرێتەوە تا ۱ـی ۱۱ـی ۲۰۲۰ ، پێشووتر بڕیارەكە تاوەكوو ۱ـی ۹ـی ۲۰۲۰ بوو.
یەكێك لە بڕیارەكانی كۆبوونەوەی رۆژی ٥ـی ٥ـی۲۰۲۰ ئەنجوومەنی  وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بریتیبوو لەوەی ڕێژەی ۱٥٪ داشکان بكرێت لەو پێشینانەی حکوومەت کە لەلای هاووڵاتییانە لە "پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووک"، بە مەرجێک هاووڵاتییان ئامادە بن تەواوی بڕی پێشینەکان بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق