زریان عوسمان ـ تەندروستی ـ نوێ ژین
تێکچوونی هۆرمۆن و دواکەوتنی سوڕی مانگانە گرفتی بۆ بەشێک لەخانمان دروستکردووە، لەمبارەوە بینا کەمال پزیشکی پسپۆری خۆراک ئاماژەی پێداوە:" تێکچوونی هۆرمۆنەکان لەخانماندا بۆ چەندین هۆکار دەگەرێتەوە، کە باوترینیان سوڕی مانگانەیە.
ناوبراو باسی ئەوەش دەکات:" لەکاتی تێکچوونی هۆرمۆنەکان، پێویستە چارەسەر وەربگرێت و سەرەتا چارەسەر بۆ هۆرمۆنەکانی بکرێت نەوەک دابەزاندی کێش یاخود بەکارهێنانی لیزەر بۆ لابردنی مووی ڕوخسار.
دوو هۆرمۆنی تایبەت هەیە کەهاوسەنگی لەنێوانی سوڕی مانگانە ڕادەگرن تا وەکو هێلکە لەناو هێلکەداندا دەبەزێت، بەڵام کاتێک ئەم هاوسەنگییە تێک دەچێت لەگەڵ کاتی دیاریکراوی سورەکەدا چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت.
هەندێک جار خانمان لەپێش سوڕی مانگانە ئازاریان زۆر دەبێت لە سک و سنگیاندا، هەندێکجار کاریگەری لەسەر ڕوخسار درووستدەکات بەوەرینی قژ یاخود زۆربوونی موو زیبکە لەسەر ڕوخسار و هەندێک جاریش قەڵەوی، نیشانەکانی تێکچوونی هۆرمۆن لەتەمەنی گەورەبوون و دەستپێکردنی سۆری مانگانە زیاتر هەستپێدەکرێت، تێکچوونی هۆرمۆن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەیی ئیسترۆجینەوە پەیدادەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق