سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 25 نوفمبر 2019

سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی دەکات


مریوان حکیم - ناوەندی هەواڵ - نۆێ ژین 

وابڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، ۲٦ـی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەیاوەری  جێگرانی سەرۆكی هەرێم هەریەك لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، سەردانی شاری سلێمانی بکات.

سەردانەکەی سبەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی بۆ کۆبوونەوەیە لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام وردەكاری سەردانەكە و هۆكاری هاتنەكەی و كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەكان نەزانراوە.

شایەنی باسە، نێچیرڤان بارزانی دوای بوونی بەسەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە سەردانی شاری سلێمانی بکات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت سەردان و کۆبوونەوەکانی بۆ مەبەستی چارەنووس سازوو هەستیاربن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق