لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێك گیانی لەدەستدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 25 نوفمبر 2019

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێك گیانی لەدەستدا


ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسنوری شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك کەسێك گیانی لەدەستدا. 

لەمبارەوە، ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند:" ئەمشەو ۲٥ـی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، لەسەر ڕێگای گشتی نێوان پارێزگای دهۆك - شارۆچکەی شێخان نزیك گەلی دێرکیی ئۆتۆمبێلێکی جۆری(ئۆپڵ ئۆمیگا) لە هاوڵاتیەکیدا و بەهۆیەوە دەست بەجێ گیانی لەدەستدا".

ناوبراو ڕاشیگەیاند:" هاوڵاتیەکە ناوی(بەرقی ڕەمۆ)یە،دوابەدوای ڕوداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆك کراوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق