عێراق داوایەک ئاڕاستەی کوێت دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 18 سبتمبر 2020

عێراق داوایەک ئاڕاستەی کوێت دەکات


گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەباح خالید حەمەد سەباح، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت کۆبوونەوە.

لەمبارەوە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیەی قەرزی ماوە لەسەر عێراق و دواخستنی دانەوەی کراوە.

دانەوەی قەرزەکە، لە بەرامبەر داگیرکردنی کوێت لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێنە، کە بەبڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت عێراق قەرەبووی کوێت بکاتەوە.

جێی باسە، داواکردنی دواخستنی دانەوەی قەرزی کوێت، لەلایەن عێراقەوە، بەهۆی قەیرانی دارایی عێراقەوەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق