وەزیر حمدامین _ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
شەوی ۱۰ لەسەر ۱۱ی ئەیلولی ۲۰۲۰ چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە چەک و دەرمان و هێڵکەی قاچاغ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کران.
جێگای باسە کەسە دەستگیرکراوەکان هەر یەکە بە هۆکارێکی جیاواز دەستگیر کراون، کە بە ناوەکانی ئیبراهیم سەردار حەسەن، کە دانیشتووی شاری هەولێرەو لە گەرەکی مامزاوا نیشتەجێیە، کە کاری کڕین و فرۆشتنی هێڵکە دەکات بڕی ۸٤ کارتۆن هێڵکەی بە قاچاغ بۆ شاری هەولێر هێانوە بەڵام ناوبراو لە بازگەی هیران-شەقڵاو دەستگیر دەکرێت کە ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگری ژمارە ۱۹۲۷۷۱ بگوازێتەوە بۆ هەولێر.
تاوانبارێکی تر بەناوی ئارام عەونی کەریم، کە دانیشتووی شاری هەولێرەو لە گەرەکی ژیان نیشتەجێیە، پیشەی پۆلیسە، بە تۆمەتی هەوڵی هێنانە ناوەوەی بڕی ۷ کیسەی گەورەی کرێم و مەرهەمی کۆزماتیکی قاچاغ و ماوە بەسەرچوو بۆ شاری هەولێر خۆشبەختانە لە بازگەی دێگەڵە دەستگیر دەکرێت.
هەر لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوو کەسی تر بەتۆمەتی قاچاغچێتی چەک دەستگیرکران بە ناوەکانی مستەفا سەعید محەمەد حەمەد ئەمین، کە دانیشتووی هەولێرەو لە گەرەکی هەولێری نوێ نیشتەجێییە. لەماڵی ناوبراودا توانرا دەست بەسەر ۱۲٥۰ دانە دەمانچەی تورکیدا بگیرێت. وە تۆمەتباری تر کە بە ناوی سەڵاح بەهرام تاهیر حەسەن کە دانیشتووی هەولێرەو لە گەرەکی کورانی رێگای مەخموور نیشتەجێییە کە پیشەکەی پێشمەرگەی خانەنشینی سەر بە یەکەی ۷۰ی هێزی پێشمەرگەیە لە ماڵی ناوبراودا توانرا دەست بەسەر ۱۰دانە دەمانجەی تورکیدا بگیرێت .
لە کۆتایدا بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوپاتی کردەوە له چاودێريكردن و بهشوێنداچوونى دياردهى هێنانى دهرمان و خۆراكى قاچاغ و ماوهبهسهرچوو و ههر كارێكى ناياسايى كه زيان به تهندروستى هاووڵاتيانى ههرێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى ههرێم بگهيهنێ بهردهوام دهبين و ههموو رێوشوێنێكى ياسايى دهگرينهبهر بۆ بنبڕكردنى ئهم دياردهيه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق