بارزان خالد_ته‌ندرووستی_نوێ ژین
فیله‌ر یه‌كێكه له جوانكاری پزیشكی و گه‌وره‌كردنی لێو و له ئێستادا له جیهاندا زۆر باویه‌تی، تاراده‌یه‌كی زۆر خانمان به‌تایبه‌تی گه‌نجان ئه‌م جوانكاریه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بۆ ماوه‌ی ٦ بۆ ١٢ مانگ ده‌مێنته‌وه.
پركردنه‌وه‌ی لیو ئه‌نجام ده‌درێت به فیله‌ر كه مادده‌یه‌كی دروستكراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاردێت، هه‌روه‌ها به چه‌وری له‌شی كه‌سه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، چه‌وریه‌كه ده‌رهێنان و پاككردنه‌وه‌ی ده‌كرێته لێوه.
به‌گشتی فیله‌ر دوو جۆره:
١ـ فیله‌ری هه‌میشه‌یی: ئه‌م جۆره ئه‌گه‌ر به‌كاربهێندرێت به هه‌مشه‌یی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر نارێكی یان كێشه‌یه‌كی هه‌بێت ئه‌وا كێشه بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه دروست ده‌كات چونكه هه‌میشه‌ییه.
٢ـ فیله‌ری كاتی: ئه‌م جۆره‌یان كاتییه و گونجاوتره، ئێستا زۆر به‌كارده‌هێندرێت له هه‌موو جیهان و له كوردستانیشدا، ئه‌م جۆره له‌دوای دانانی پاش ماوه‌یه‌ك به‌پێی مادده‌كه‌ی به‌ره به‌ره كه‌م ده‌بێته‌وه و نامێنێت، جۆری دووه‌م بێكێشه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پزیشكی ئه‌نجام بدرێت.
ئاشكرایە فیلەر پڕكردن و گەورەكردنی لێو و رووخسار جوانتر دەكات، بەڵام ئەگەری ئەوەشی هەیە كە كێشەی هەبێت لەدوای ئەنجامدانی وەك، "ئاوساوی شین بوونەوە، ناڕێكی، ئیلتیهاب، گیرانی دەماری خوێن و دروست بوونی كیس"، ئەم دەرئەنجامانە دوای چەند رۆژێك ئاسایی دەبنەوەو چاك دەبن بەبێ بەكارهێنانی هیچ چارەسەرێك و بەڵام هەندێكیشیان ئەگەر رووبدەن چارەسەریان پێویست دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق