دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست هێزەكانی توركیا هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی باكوری سوریا رانەگرتوەو وتیشیان كە لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە تا ئێستا ۱۳ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون.
کینۆ گابریەل، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ، لەبەیاننامەیەكدا سەبارەت بە ئاگربەستە راگەیەندراوەكەو پێشێلكارییەكانی هێزەكانی توركیا، بەیاننامەیەكی بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە.
وتەبێژی هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە هێزەكانی ئەمان لەهیچ ناوچەیەك هێرشی نەكردوە بەڵام هێرشەكانی توركیا بە تۆپ و فڕۆكەو هەروەها هێرشی میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە لە بەرەی سەرێكانی رانەگیراون.
کینۆ گابریەل وتیشی لەئاكامی ئەو هێرشانەی لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەكەوە كراونەتەوە سەر ناوچەكانی سەرێكانی، ۱۳ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون.
وتەبێژی هەسەدە داوای لە هەموو لایەك بەتایبەت لایەنەكانی بڕیاری ئاگربەست كردوە لەچوارچێوەی بڕیارەكەدا بجوڵێنەوەو جەختیشی كردۆتەوە كە هێزەكانیان مافی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانیان لەچوارچێوەی مافی بەرگریی رەوادا هەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق