کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەدەبێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 19 أكتوبر 2019

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەدەبێت


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە هه‌ولێر ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە و کاریگەری لە ناوچە شاخاویەکان زیاترە،لە هەولێر  بەرزترین پلەی گەرما ۳۲ پلە دەبێت و نزمترین ۲۱ پلە دەبێت.

هەروەها ئەمڕۆ و سبەی لە سلێمانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە وبەرزترین ۳۱ پلە و نزمترین ۱۸ پلەی سیلیزی دەبێت.

لە دهۆكیش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە و بەرزترین پلی گەرماش ۲۹ پلە و نزمترین ۲۰ پلە دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق