زیاتر لە دوو هەزار کەس ئاوارەی عێراق بوون - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 19 أكتوبر 2019

زیاتر لە دوو هەزار کەس ئاوارەی عێراق بوون


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

بەشی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی تورکیا رایگەیاندوە هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا دەوەستێنێت، بەڵام ئاوارەبونی دانیشتوانی ناوچە سنورییەکانی سوریا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە بەردەوامە و سەدان ئاوارەش گەیشتونەتە عێراق.


یەنیس لایرکی، وتەبێژی بەشی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەنقەرە رایگەیاندوە ئۆپراسیۆنەکەی بۆ سەر باکوری سوریا وەستاندوە، بەڵام تا بەرەبەیانی ئەمڕۆش بۆردومانکردنی ناوچەکانی سەرێ کانی بەردەوام بوە و لەگەڵ ئەوەدا کە لە ناوچەکانی دیکە دۆخە ئارامی بەخۆیەوە بینیوە.



هەروەها ئەندریە ماهیسیتش، وتەبێژی بەشی کاروباری ئاوارەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بە رێژەی ئاوارەبون باسی لەوەکردوە، بۆ رۆژی پێنجەم لەسەر یەک ئاوارەبونی دانیشوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ عێراق بەردەوامە، شەوی رابردو ۷۳۰ ئاوارەی سوریا گەیشتونەتە عێراق، لە چوار رۆژی پێشوتریشدا هەزار و ٦۰۰ ئاوارە هاتونەتە ناو عێراق.


ئەوەشی خستۆتەڕوو، نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکات ژیانی مەدەنیەکان و ژێرخانی ناوچەکانی شەڕ بپارێزن و رێگری بۆ ئەو کەسانە دروستنەکەن دەخوازن بەهۆی شەڕەوە ناوچەکانیان جێبهێڵن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق