دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
کەمپینێکی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا لە ناحیەی ژاراوەی سەربەقەزای قەڵادزێ لە دوێنی پێنجەشەمە ۱۷ـی ئەیلولی۲۰۱۹ وە دەستی پێکردوە.
ئەم کەمپینە بۆ کوردانی ڕۆژ ئاوا بەڕێوە دەچێت و لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم و هاوڵاتیان بێ جیاوازی ڕەنگ و ئاین بەژدارن لەم کەمپینە وەک ئەرکێکی ئەخەلاقی و مرۆڤ دۆستی بۆ هاوکاری ئاوارەکان،
بەکر کەریم یەکێک لە ئەندامانی کەمپینەکە لەلێدوانێکیدا بۆ نوێ ژین ڕایگەیاندن ئەوان ژمارەیان ۹ ئەندامە لە کەمپینەکە و هەر جۆرە هاوکاریک بێت بۆیان بێ جیاوازی وەری دەگرن و لەداتایکدا تۆماری دەکەن
ناوبراو وتیشی هاوڵاتیان بەشێوەیکی زۆر باش بەدەم ئەم کەمپینەوە هاتوو پێداویستیەکی باشیان کۆکردوە کە پێداویستیەکان بریتین لە هەموو جۆرە خواردنێکی وەک ئارد و برنج و ساوار و شەکر زۆر جۆری تری خواردن هەروەها پۆشاک و سۆپا و پارە دانراون لەم کەمپینە،
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەوان لە دوێنی پێنجشەمەوە دەستیان بەم کەمپینەکردوە و تاکو سبەی ئێوەرە بەردەوام دەبن و داوای کرد هەرهاوڵاتیک بەتەمای هاوکاری تاکو سبەی ئێوارە شتەکانین بگەیێنەدەست و دەستخۆشی لەو کەسانەش کرد کە بەژدار بوون لەم هەڵمەتە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق