مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 مارس 2020

مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژانی٢٩ ،٣٠ و ٣١ـی ئەم مانگە و رۆژانی ١و ٢ـی مانگی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابەشده‌كرێت.

بەپێ ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە دیاریکردووە، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە٢٨و ٣٠ـی٣ـی٢٠٢٠ مووچەی خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر دابەشدەکرێت. 

هەروەها رۆژی سێشەممە ٣١ـی٣ـی٢٠٢٠ مووچەی خانەوادەی ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١ و ٢ـی٤ـی٢٠٢٠ مووچەی خانەوادەی شەهیدانی هاووڵاتی دابەشدەکرێت.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هاتووە: "بۆ پاراستنی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن و سەلامەتی هەماهەنگی تەواودەکرێت لەنێوان وەزارەتەکانی (دارایی و ئابوری، شەهیدان و ئەنفالکراوان، تەندروستی و ناوخۆ) تاوەکو قەرەباڵخی دروست نەبێت و لێکنزیکبوونەوە زۆر کەمبکرێتەوە بەشێوەیەک مەترێک دووری هەبێت لەنێوانیاندا".

وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدات کە لەکاتی گەیشتنی تەمویلی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق