مەلا كرێكار ڕادەستی ئیتاڵیا كرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 مارس 2020

مەلا كرێكار ڕادەستی ئیتاڵیا كرا



مەولود ابراهیم - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 


ئاژانسی فەرمی ئانسای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی نەرویچ (فەرج ئەحمەد نەجمەدین) ناسراو بە مەلا کرێکاری رادەستی هێزی کارابینێری ئیتاڵیا کردووە.

ناوبراو سزای زیندانیکردنی بەسەردا دراوە بە تۆمەتی تێکەڵی بە داعش و تێکەڵبوونی بە کاری تێرۆریستی نێودەڵەتی.

بەیانی ئەمڕۆ لەڕێی فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی رۆماوە رادەستکردنەکە ئەنجامدراوە و براوە بۆ زیندانی ریبیبیە کە تایبەتە بە زیندانیکردنی تایبەت.

پێشتر حكومەتی نەرویج چەند جارێک هەوڵیداوە مەلا کرێکار لە وڵاتەکەی دووربخاتەوە بەڵام مەلا کرێکار رەتیدەکردەوە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت و جارێکی دیکە بۆ عێراق بگەڕێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق