دواین ئاماری کۆرۆنا لەعێراق بڵاوکرایەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 27 مايو 2020

دواین ئاماری کۆرۆنا لەعێراق بڵاوکرایەوە




ساکارفارس_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین 



ئەمڕۆ چوارشەممە٢٧ـی٥ـی٢٠٢٠، وەزارەتی ژینگە و تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند:"لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٢٥٧ لە بەغدا،٥ لە نەجەف،٤ لە دیالە،٤ لە واست،٣ لە بەسڕە،٣ لە کەربەلا،٣ لە کەرکوک،٢ لە سەڵاحەدین، ١ لە دیوانیە، ١ میسان، ١ لە زیقار".


ئاماژە بەوەشکراوە، "٦ کەس بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیانلەدەستداوە".


ئەوەش هاتووە، "٥٢ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٣٣ لە بەغدا، ١٠ لە دیالە، ٥ لە بەسڕە، ٢ لە میسان و ٢ لە ئەنبار".


بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥ هەزار و ١٣٥ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ژمارەیەش ١٧٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٩٠٤ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق