ئەمــــــیرعبدالواحید ـــ ناوەندی هەواڵ ـــ نوێ ژین
بەڕێوه‌بەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەینێت، ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاسایه‌كم تایبه‌ت به سه‌لامه‌تى گۆشت له هه‌رێم، دەشڵێت" سه‌لامه‌تى گۆشت له له‌ژێر پرسیاردایه و ئاماژەکانیش مەترسیدارن.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠" لە ڕاگەیەنراوێکدا د. شاڵاو عارف بەڕێوبەری کوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند:" ماوەیەکە سەرقالم بە ئامادە کردنی پڕۆژە یاسایەک تایبەت بە سەلامەتی گۆشت، له ئێستاشدا سه‌رقاڵى ئه‌و به‌شه‌یم كه پەیوەستە بە کاریگەرییەکانی پاشماوەی دەرمانە جۆراوجۆرەکان لەسه‌ر گۆشت و بەرهەمەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،" سه‌لامه‌تى گۆشت له هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر پرسیاردایه و ئاماژەکان مەترسیدارن و پێموایه ئەگەر لەسەر سەلامەتی گۆشت هەڵوێستمان نەبێت لە ١٠ ساڵی داهاتوودا کاریگەری خراپی لەسەر ته‌ندروستى هەموو هاووڵاتییانی هەرێم دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق