کەیفی حسن هەرکی _ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین
لەهەولێر دوایی بلاووکردنەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی حوکمی کە سەرپێچی دەکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلکەدا گیرا و فەرمانبەرەکەش سزادرا.
دوایی بڵاووبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی ژمارە ٤۳ی "گواستنەوە و گەیاندن" لە رۆژی هەینی ۳۰ تشرینی یەکەمی ۲۰۲۰ لە تۆرەکۆمەڵاتیەکان، كاتێك فەرمانبەر "ئا. م. خ " به‌ده‌ر لە ڕێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبیلەكەی بەكارهێنابوو، کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هەر شوفێرێک بەدەر لە کاری حوکمەت ئۆتۆمبێلی حوکمی بەکار بێنێت سزادەدرێت.
هەروەها بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبیلەكە لە فه‌رمانبه‌ری بەكارهێنەر وەرگیرایەوەو گەڕیێندرایەوە بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تیه‌كەی و رۆژی یەكشەممەش ۱ تشرینی دووەمی ۲۰۲۰ له كاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجامدەدرێت.
هه‌روه‌ها بەپێی بڕیاری وەزارەت جگەلە شوفێرەکە ئەوئەفسەرەی هاتوچۆش سزادەرێت کە وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە، له بنه‌ماكانی ئەركی پیشەییانه‌ی خۆی لایداوه، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لەم سەرپێچیه ئاگاداربكردبایه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق