وەزارەتی تەندروستی داوایەکی بەپەلە لە ھاووڵاتیان دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 4 أكتوبر 2020

وەزارەتی تەندروستی داوایەکی بەپەلە لە ھاووڵاتیان دەکات


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان داوای لەھاووڵاتیان دەکات خۆیان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بپارێزن چۆنکە دۆخەکە زۆر مەترسیدارە.

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویدا ئەگەر هاووڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت، هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش".

ناوبراو وتیشی: "لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت و کۆڕۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنوور و شوێنێک، داواش لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەم خۆیان باش بپارێزن و ئەم نەخۆشیە بە هەندی وەربگرن".

بەپێی دوایین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ٤٦ ھەزار و ٦٢٨ تووشبوو، ٣١ ھەزار و ٦٧٢ چاکبوونەوە و ١٨٠٧ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق