چوار ھەنگاوی گرنگ بۆ پاراستنی منداڵەکانتان لە ئازاری گوێ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 12 أكتوبر 2020

چوار ھەنگاوی گرنگ بۆ پاراستنی منداڵەکانتان لە ئازاری گوێ




صهيب حسن -ناوەندی ھەواڵ -نوێ ژین

بێگومان ئازاری گوێ یه‌كێكه‌ له‌ ئازاره‌ ناخۆشه‌كان توشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌تایبه‌تی منداڵان چونكه‌ زۆر بێزاری ده‌كات و ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر زۆر بچوكیش بێت به‌ گریانێكی زۆر بێزاركه‌ری هه‌بێت.


پێویسته‌ له‌و كاتانه‌دا په‌یره‌وی ئه‌م ھەنگاوانە بكه‌یت:

١-بەكارهێنانی پارچە خاولی گەرم، هەندێك گەرمی بخەرە سەر گوێیەكان، بۆ ئەوەی ئازارەكە كە بكاتەوە و ڕێ لە زیادبوونی میكرۆبەكان بگرێت پارچە خاولییەك لە ئاوێكی شلەتێندا تەڕ بكە، بۆ ماوەی پێنج خولەك لەسەر گوێیەكانی دابنێ‌، پاشان بۆ ۱۰ خولەك چاوەرێ‌ بكە و دووبارە بەكاری بهێنەوە ، یان دەتوانرێت بوتڵی گەرم لە بری پارچە خاولی بەكاربهێنرێت. یان دەتوانرێت كوپێك خوێ‌ گەرم بكرێت بە مایكرۆ پاشان لەناو پارچە پەرۆیەك دابنرێ و لەسەر گوێیەكان دابنرێت بەم شێوەیە ئازار كەم دەكاتەوە.


٢-سیر، سیر چارەسەرێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری گوێ‌، چونكە ئازار كوژە و تایبەتمەنی دژە زیندەی هەیە و یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری گوێ‌ دەدات، بەتایبەتی لەكاتی هەوكردندا. یەك كەوچك سیری وردكراو لە دوو كەوچك رۆنی كونجیدا گەرم بكە، كە سارد بوەوە بیپاڵێوە و سێ دڵۆپ لە رۆنی سیرەكە بكە ئەو گوێیەی كە تووشی ئازار بووە، دەتوانیت رۆژی سێ جار ئەم كردارە دووبارە بكەیتەوە تا چارەسەری هەوكردنەكە دەكەیت.


٣-شیری دایك، شیری دایك دژەتەنی سروشتی تێدایە كە یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی كرداری هەوكردن دەدات، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لە لایەن پزیشكانەوە ئەنجام دراوە دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی كە تووشی ئازاری گوێ‌ دەبن، زیاتر ئەوانەن كە شیری دایك ناخۆن، دەتوانرێت لەكاتی دروستبوونی ئازاری گوێدا شیری دایك وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنرێت بۆ ئازاری گوێیەكان.


٤-ئەگەر منداڵەكەت شلەی گوێیەكانی زیاد دەكات و هیچ نیشانەیەكی دڕانی پەردەی گوێیەكانی نییە، دەتوانیت زەیتی زەیتوون وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنیت، ئەم زەیتە وەكو چەوركەرێك یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات لە گوێیەكاندا.

یاخود كەمێك،زەیتی زەیتوون تا ئاستی شلەتێنی گەرم بكە، پاشان بەدلۆپاندن سێ دڵۆپ لەم زەیتە بكە گوێیەوە. پارچە لۆكەیەك لە گوێیەكانیدا دابنێ‌، بۆ ئەوەی زەیتەكە نەیەتە دەرەوەی گوێ‌. ئەم هەنگاوە دوو جار لە هەفتەیەك دووبارە بكەوە.


ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م رێنماییانه‌ت په‌یره‌و كرد و چاك نه‌بوو، پێویسته‌ به‌په‌له‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق