کەرکوک.. مامۆستایان و رۆژنامەنوسانی کوردستان بێ بەشدەکرێن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 12 أكتوبر 2020

کەرکوک.. مامۆستایان و رۆژنامەنوسانی کوردستان بێ بەشدەکرێن





عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک نووسراوێکی بلاووکردۆتەوە و ڕایگەیاند:" داوامان کردووە بەدابینکردنی ١٠ هەزار پارچە زەوی بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر چەند لایەنێک دا، بەڵام فەرمانبەر و رۆژنامەنووسانی کوردستانی بێ بەشکردووە لە وەرگرتنی ئەو پارچە زەویانە".

بەپێی نوسراوی ژمارە ٢٨٥٩کە لەبەرواری ١١ـی تشرینی یەکەم دەرچووە، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دوو لیژنەی لەشارەوانی لە شارەکە پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی ١٠ هەزار پارچە زەوی بە ٢٠٠ مەتری و مۆڵەتی ١٥رۆژی داناوە بۆ تەواوکردنی پلانەکە و دیاریکردنی زەوییەکان."

بەپێی نوسراوەکەی پارێزگاری کەرکوک ئەو لایەنانەی دابەشکردنی زەوی دەیانگرێتەوە: فەرمانبەران، رۆژنامەنووسانی سەندیکای عێراق، سەندیکای مامۆستایانی عێراق، سەندیکای پارێزەرانی عێراق، سەندیکای پزیشکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە لەدەزگاکانی دەوڵەت فەرمانبەران ،هەروەها دەزگای شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و وەرزشوانان دەگرێتەوە، لەنووسراوەکەشدا هاتووە جبوری داوا دەکات:ناوی سەرجەم  گەڕەگەکان بەناوی لایەنەکانەوە بکرێن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق