عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و سێ پرس تاووتوێدەكەن كە یەكێكیان دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگرییە لە ناوچەكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا."
فەریق ڕوكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند،بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە پێكهاتووە لە لیژنەی باڵای هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی وەزارەت بگاتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆبێتەوە ، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوای چەندین كۆبوونەوە لە نێوان هەردوولا بڕیارمان دا سەردانی بەغدا بکەین تا زیاتر تاوتوێ بکەین و گفتۆگۆ لەسەر چەندین پرسی گرنگ بکەین کە یەکێک لەوانە تاوتوێ کردنەلەسەر دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگریی لە ناوچەكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا."
ناوبراو وتیشی، "گفتوگۆكانمان لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت، لەوانە یەكەم دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، دووەم دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری، سێیەم ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش، ئەم سێ بابەتانە هەمووی سنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا دەبێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق