وەزیری دارایی روونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی مووچە و پاشەکەوتکردنی دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 12 أكتوبر 2020

وەزیری دارایی روونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی مووچە و پاشەکەوتکردنی دەدات





سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین

بڕیارە سبەینێ وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەسەر دۆخی دارایی و دابەشکردنی مووچە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆببێتەوە.

ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند:"سبەینێ سێشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و روونکردنەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە و پاشکەوتکردنی مووچەی پێنج مانگ دەداتە لیژنەکە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: پێشتر وەک لیژنەی دارایی داوای ئەوەمان کردبوو وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان، ئەمڕۆ وەڵامی داینەوە کە سبەینێ دێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە، دوای کۆبوونەوەکەش ناوەڕۆکەکەی بڵاودەکەینەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەنجینەکانی ئاگادارکردەوە لە جیاتی لیستی مووچەی مانگی نیسان، لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن، بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە ئایا مووچەی ئەو پێنج مانگە پاشەکەوت دەکڕێت یاخود نا.

نزیکەی دوو مانگ دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی دابەشنەکردووە و تائێستاش حکومەت هیچی نەوتووە لەسەر ئەوەی کە مووچە کەی دابەشدەکرێت، بەوهۆیەوە بەشێک لە فەرمانبەران، پزیشکان و مامۆستایان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق