سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لەسەر شەنگال کراوە تەنیا هەنگاوێکی سەرەتاییە و رێککەوتنی دیکەش لەبارەی ئاسایکردنەوەی هەموو ناوچە کێشەلەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم دەکرێت.
جوان رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،" پەرلەمان ئاگاداری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە لەسەر شەنگال و پێشتریش لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان، راسپاردە و پێشنیازی خۆی داوەتە شاندی دانوستانکاری هەرێم."
باسی لەوەشکردووە، ئەوەی کراوە تەنیا هەنگاوێکی سەرەتاییە و هەنگاوی دیکەش بەدوایدا دێت، واتە رێککەوتنی دیکەش لەبارەی ئاسایکردنەوەی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
راشیگەیاندووە، کەرکوک و شەنگال رەوشێکی تایبەتیان هەیە و گرنگە رەوشەکەیان ئاسایی بکرێتەوە و کۆتایی بە رەوشی ئاڵۆزیان بێت، لەبەرئەوەش، رۆژانی داهاتوو هەنگاوی کردەیی بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی نا وچەی شەنگال دەنرێت.
سەرەتای ئەم مانگە بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال رێککەوتن و رێککەوتنەکەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق