وەرزی زستان ڕەوشی ئاوارەكان لە هەرێم سەختتر دەبێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 12 أكتوبر 2020

وەرزی زستان ڕەوشی ئاوارەكان لە هەرێم سەختتر دەبێت


  

عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ- نوێ ژین

بە پێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی كاروباری ئاوارەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ژمارەی ئاوارەكانی سوریا لە هەرێمی كوردستان ٢٤٢ هەزارە، زۆرینەی ئەو ئاوارانەش كوردن و خەڵكی ڕۆژئاڤای كوردستانن.


كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند،"   دەستیانکردووە بە دابەشكردنی خێمە بەسەر ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی هەرێمدا بوو وەرزی سەرما، لەگەڵ ئەوەشدا  ئاوارەكان پێیان وایە ئەو هەموو گرفتانەی ڕووبەڕووییان دەبنەوە، دابەشكردنی خێمە چارەسەرێكی گونجاو نییە و  تەنها چارەسەرێكی كاتییە و كۆتایی بە نەهامەتییەكانیان ناهێنێت."

مەنال فەرهاد، یەكێكە ئاوارەکانی كەمپی بەردەڕەش لە دهۆك نیشتەجێیە و دەڵێت، لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نەیانتوانیوە وەك ڕابردوو كار بكەن، بۆیە گرفتەكانیان زیاتر بووە."

 مەنال، كە دایكی "٣" منداڵە باس لەوە دەكات پێشتر كاری كردووە و توانیوویەتی بەشێك لە خەرجیەكانیان دابین بكات، بەڵام ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە كاری نەماوە و بە پێی پێویست توانای نییە پێداویستی منداڵەكانی دەستبەر بكات و زیاتر پشت بە هاوكاری دراوسێكانی دەبەستێت، ئەمەش ژیانی ڕۆژانەی خستووتە ناخۆشییەوە."

جێگای باسە" لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستاندا، پەنابەرانی ڕۆژئاڤای كوردستان و سوریا لە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی ڕەوشێكی سەخت دەبنەوە و لەناو كەمپەكاندا چەندین گرفتیان هەیە، ئەوان هۆكاری زیادبوونی گرفتەكانیان بۆ ئەو قەیرانە داراییە دەگەڕێننەوە كە بەهۆی كۆرۆناوە دروستبووە."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق