سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،ئەو هاووڵاتیانەی نێشتەجێی هەرێمن و لەدەرەوە دەژین و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دێنە هەرێمی كوردستان، لەسەرییانە چەند ڕێنماییەكی نوی جێبەجێ بكەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٢ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان له ڕێنماییه‌كدا ڕایگه‌یاند،" پێویستە ئەو كەسە ده‌سته‌به‌ری(كفیل) لێی وەربیگێرێت، بەمەرجێك ده‌سته‌به‌ره‌كه دانیشتوی هەرێمی كوردستان بێت لەگەڵ وەرگرتنی پاسپۆرت لێی، تاكو بە ئۆتۆمبێلەوە دەگەرێتەوە، ئینجا پاسپورتەكەی ڕادەستی خاوەنەكەی بكرێتەوە".
بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی گومرگی هەرێم ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،ئەو كەسە بارمتەی یاسایی دوو هێندەی بارمتەی فەرمی لێوەردەگیرێت، و ئۆتۆمبێلەكەشی لە گۆرەپانی گومرك ڕادەگیرێت تاكو دەگەڕێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق