سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر دابەشنەکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم دەسەڵاتە بەس بە نەقیزە ئیش دەکات و لە زمانی فشار و هاتنە دەنگی جەماوەری دەترسێت.
شاسوار عەبدولواحید، لە پەیامەکەیدا دەڵێت:" مەعقولە دوو مانگی تەواوە حکومەت مووچەی نەداوە. داهاتی بەغداد، پارەی نەوت و ناوخۆ، پارەی قاچاغ و هاوپەیمانانیشت هەبێت، مانگانە سەروو ملیار دۆلارت دەست بکەوێت، کەچی نەتوانیت مانگی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بدەیت بە مووچە".
دەشڵێت:" نەک مووچەی تەواویش نادات، بەڵکو بە دوو مانگ جارێکیش نیو مووچەی پێنادرێت، بەڵکو %٣٩ی موچەی فەرمانبەران دەدات واتە مانگی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دەداتە مووچە لە کۆی زیاتر لە ١ ملیار دۆلاری داهات.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت:" مانگەکانی پێشوو پارەی عێراقیش نەبوو، بەڵام دەسەڵات لە ترسی خۆپیشاندانی جەماوەری و ئەو بانگەشانەی نەوەی نوێ دەیکرد، لە ٤٨ رۆژدا مووچەی دەدا، ئیستا بەغدادیش پارە دەنێرێت، کەچی دوو مانگە مووچەی نەداوە".
ناوبراو پەیامەکەیدا دەڵێت:"جا ئەمەیە کە دەڵێین ئەم دەسەڵاتە بەس بە نەقیزە ئیش دەکات و لە زمانی فشار و هاتنە دەنگی جەماوەری دەترسێت، کەچی هەر لە ڕێی خەڵکی خۆیەوە بڵاویدەکاتەوە کە خەباتی مەدەنیی سودی نییە، بۆ ئەوەی خەڵک بێدەنگ بن و هیچ نەکەن و هیچ کاردانەوە و هەڵوێستێکیان نەبێت، کاتی هەڵبژاردنیش هەموو هێزەکان دەکەونە موزایەدە و قسەی زل، کەچی لە ئێستادا کەسیان دەنگیان نییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق