سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵی رابردوو نرخی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەت کەم بکرێتەوە.
ئەمڕۆ، دووشەممە، ١٢ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠، گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،" بڕیارە ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵی رابردوو نرخی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەت کەم بکرێتەوە و پێویستە رەوشی ئابووری قوتابیان لەبەرچاو بگیرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ساڵی رابردوو بەھۆی رەوشی ئابوورییەوە داوامان کرد داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت و بڕیارەکە جێبەجێ کرا کە نرخی کرێی خوێندن ٤٥% کەم کرایەوە، ئەوەش ھاوکارییەکی باش بوو."
ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەمساڵیش داوامان کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرێی خوێندن بە ڕێژەى لە ٤٥% داشکاندانی بۆ بکات و رەوشی ئابووریی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، چونکە پێویستە لە قۆناغی ئێستادا رەوشی ئابووریی ھاوڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق