سەرۆك كۆماری عێراق و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 12 أكتوبر 2020

سەرۆك كۆماری عێراق و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە

 




شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


سەرۆك كۆماری عێراق و هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و ڕەوشی عێراق و هەرێمیان تاووتوێكرد.


ئەمڕۆ دووشممە۱۲ـی۱۰ـی۲۰۲۰،لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆك كۆماری عێراق و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە:"کە تیایدا ڕەوشی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاووتوێكرا، بەتایبەتی قەیرانی دارایی و ئەمنی و تەندروستی لە عێراق و هەرێمی كوردستان".


ئەمە لەکاتێکدایە:" گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراقی تاوتوێكرا و ڕەوشی ناوچە دابڕێنراوەكان و جێبەجێكردنی ماددەی "١٤٠"ـی دەستووری عێراق تاووتوێكرا و جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی ئەو ناوچانە و پاراستنی مافی تەواوی پێكهاتەكان و هەموو هەوڵێكی گۆڕینی دیموگرافیش لە ناوچە دابڕێنراوەكان ڕەتكرایەوە".


لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هاتووە:" باس لەگفتوگۆی نێوان عێراق و هەرێم كراو پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی هەردوولا بەمەبەستی چارەسەری یەكجاری كێشەكان دەبڕی بە ئاراستەیەك تیایدا ماف و شایستە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی پارێزراو بن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق