شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وەزیری کارەبا،چوار گرێبەستی تایبەت بەڕاكێشانی فیدەرەكانی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیایهك واژووكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە۱۲ـی۱۰ـی۲۰۲۰،ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند:"لەرێورەسمی واژووكردنی گرێبەستەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیای ناوبراو كرد لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا كە ٦۰ رۆژە پرۆژەكە ئەنجام بدرێت و پابەندی كوالێتی بەرزو
رێنمایڕاسپاردەكانی وەزارەت بێت".
ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە:"كە ئامانج لەهەرچوار پرۆژەكە خزمەتكردنی خەڵكە و چارەسەركردنی بارزۆریی سەر تۆڕەكانی كارەبایە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا. بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیا بەڵێنیاندا لەكاتی خۆیدا پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت".
ناوبراوئەوەشی گووت:"پرۆژەی دەرهێنانی ٥ فیدەر لەوێستگەی مۆبایلی دارەشەكران و ٥ فیدەری دیكە لەوێستگەی مۆبایلی ئازادی و ئازادی نوێ و دەرهێنانی ٥ فیدەری ۱۱ كەی ڤی لەوێستگەی رووناكی و دەرهێنانی ۳ فیدەری ۱۱كەی ڤی لەوێستگەی گردجوتیارو ۱ فیدەر لەوێستگەی كەسنەزان، رۆڵێكی گرنگیان دەبێت لەچارەسەركردنی بارزۆری سەر تۆڕەكانی كارەبا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق