ئەمــیر عبدالواحید ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
پاریزگاری بانکی ناوەندی ئێران، بە مەبەستی ئازادکردنی ئەو باڵانسانەی کە لە عێراقدا بلۆک کراون بە سەردانێک گەیشتە بەغدا،
عبدالستار هیمەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران، بەمەبەستی ئازادکردنی ئەوباڵانسەی کە لە عێڕاق بلۆککرابو گەیشتە بەغدا، ئەوەش لە پاش سەپاندنی سزا بەسەر ١٨ بانکی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە.
عبدالستار هیمەتی ڕایگەیاند:” لە هەوڵداین لەگەڵ عێراق هاوکارییە بانکییەکان پەرەپێبدەن لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو پارانەی کە بلۆک کراون.
عەبدولسەتار هیمەتی لەگەڵ مستەفا غالیب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوە، لای خۆشیەوە مستەفا غالیب دەڵێت، لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
رۆژی ٨ ـى ئەم مانگە واشنتۆن سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی سەرەکی ئێرانیدا راگەیاند و ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریکی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سزاکانیان بەردەوامدەبن تا ئێران دەستبەرداری پشتیوانی چالاکی گروپە چەکدارەکان دەبێت و سنورێک بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی دادەنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق