ھۆزان احمد-ناوەندی
ھەواڵ- نوێ ژین
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ،مارک ئیسپەر لەسەردانێکیدا بۆریباتی پایتەختی مەغریب و گەشتێک بۆ باکوری ئەفریقادا ڕێکەوتنێکی ١٠ساڵی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژو کرد بۆ ھەماھەنگی و پێکەوەکارکرنی سەربازی و بەھێزکردنی شەڕی دژی لیبیا و ناوچەی ساحلی ئەفریقا.
سەردانی وەزیری ئەمریکا لە کاتێکدابوو، کەلایەنە شەڕکەرەکانی لیبیا لە شاری بۆزنیقەی مەغریب ھەوڵدەدەین بە گفتوگۆ بگەنە چارەسەرێکی ئاشتییانە، واشنتن شانشینی مەغریب وەکو ھاوپەیمانێک دەبینێت لە باکوری ئەفریقا،کە ئەو ناوچەیە بەھۆی شەڕی لیبیا و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ساحل چەندین ساڵە ڕووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیری بۆتەوە،مارک ئیسپەر جەختی بەھێزی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ مەغریب کردووە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا و وەزیری بەرگریی مەغریب ڕێکەوتنەکەیان بە قۆناغێکی گرینگ زانی بۆ بەھێزکردنی نێوانیان و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان، ئەوەش لەکاتێکدابوو دوو ڕۆژ پێش ئەوە مارک ئیسپەر سەردانی تونسی کرد ە ڕێکەوتنێکی ھەمان شێوەی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژوکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق