عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
لێژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی حكۆمهتى ههرێمى كوردستان، داوای قەدەغەی هاتووچۆ دەکات، وەزیری تەندروستیش باس لەوە دەکات تاوەکوو ئێستا هیچ بڕیارێکیان نەداوە.
بەپێی زانیاریەکان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لێژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان ڕاپوورتێکیان درۆستکردووە و سەردانی دهۆکیان کردووە، لە ڕاپۆرتی لێژنەکە داوای قەدەغەی هاتووچۆ بۆ دهۆک و هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لەو ڕاپوورتەی بوو وەزیری تەندرۆستی هەرێم نێرداوە، باس لەوە دەکرێت ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا و گیانلەدەستدان زۆر زیادی کردووه، بۆیە داوای قەدەغەی هاتووچۆ دەکرێ، تا نەخۆشخانەکان ئامادە بکرێن و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش هێواش بکرێتەوە تووشبوون و مردنیش کەم ببێتەوە.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: "ڕاپۆرتەکە لە لایەن لێژنەیەکی وەزارەتى تهندروستى ئامادە کراوە و لەبەردەستمانە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ بڕیارێکمان نەداوە، ووتیشی ژمارەی تووشبوانى كۆرۆنا و گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوه لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق