عەزیز علی_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو شەڕ لە نێوان چەند کەسێک ڕوویدا و دوو گەنج بەسختی بریندار بوون، بەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.
همێن سلێمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی ڕاگەیێنراوێکی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند: "کاتژمێر ١ـی شەوی ڕابردوو لە دهۆک، شەڕ لەنێوان چەند کەسێک ڕوویدا و دوو کەس بە سەختی برینداربوون و تۆمەتبارەکانیش هەڵاتوون".
ووتیشی، بەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکان، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵە و گیانی لەدەستدا."
جەختیشی لەوەکردەوە: "هەر ئەمڕۆ تۆمەتبارەکان، خۆیان ڕادەستی پۆلیسی دهۆک کردووە و پەڕاوی لێکۆلینەوە دەستی پێکردووە، تومەتباران بەپێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادان بەندکراون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق