سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
لەسعودییە دەستدەكرێتەوە بە گەشتی عومرە بۆ ناوخۆی وڵاتەكە جێبەجێكردنی رێنوێنییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
دوای حەوت مانگ لە هەڵپساردنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، جارێكی دیكە دەرگا بەڕووی عومرەكاراندا كرایەوە و دوێنێ شەممە یەكەم كاروانی عومرەكاران لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە سعوودیە بۆ ئەنجامدانی عومرە، گەیشتە مزگەوتی حەرەم لە مەككە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ یەكشەممە گەشتی عومرە لە وڵاتی سعودیە ئەنجامدراو كە بەچەند قۆناغێك دەبێت و قۆناغی یەكەم كە ٤ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۰ دەبێت و قۆناغی دووەم ۱۰ـی تشرینی ۲۰۲۰، قۆناغی سێیەمیش ۱٥ـی تشرینی ۲۰۲۰ كە بۆ ناوخۆی سعودیە دەبێت".
سەبارەت بە ئەنجامدانی عومرە لە هەرێمی كوردستان گووتیشی:" لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم وڵاتی سعودییە بڕیار دەدات گەشتی عومرە بە ڕووی موسڵمانانی جیهاندا بكاتەوە، عێراقیش یەكێك دەبێت لەو وڵاتانە، بەڵام دەبێت دەستەی حەجی عێراقی بڕیار لەوەدەدات دواتریش لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا بڕیار لەبارەی گەشتەكەوە دەدات".
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ٢٦ هەزار هاووڵاتی گەشتی عومرە ئەنجامدەدەن، رۆژی ٢٨ـی شوباتی٢٠٢٠ـی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان كۆتا گەشتی عومرەكاران ئەنجامدرا، دواتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕاگیرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق