مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 4 أكتوبر 2020

مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت


شۆڕەش هەرکی ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین

عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :" مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینکراوان بەبێ هیچ کێشەیەک دابەشکراوە". 

دەشڵێت "لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوو دەست بە پێدانی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەکرێ وەزیری دارایی عێراق ئەگەر پەرلەمان پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسند بکات، ئەوا پارە بەردەست دەبێ پرۆژەکە زۆر گرنگە، چونکە پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت دابین دەکات و کورتهێنانی بودجە چارەسەر دەکا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، چوارشەممەی رابردوو ٣٠ـی ئەیلوول، پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی دیکەی نێوخۆیی پەسندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد، بەڵام هێشتا دیار نییە، کەی پەرلەمان ئەو پرۆژەیاسایە پەسند دەکات".

پێشتریش نووسینگەی راگەیاندنی عەلی عەللاوی لە ٢٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٠، رایگەیاند: بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، حکومەتی عێراق هەوڵی بەدەستهێنانی قەرزی نێوخۆیی و دەرەکی داوە، ئەو ١٥ تریلیۆن دینارەی قەرزی نێوخۆییش کە پێشتر وەرگیراوە، تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو خەرجکراوە بۆ پێدانی مووچە و دابینکردنی خەرجییە سەرەکییەکان و بواری ئەمنی. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق